نرخی سەرجەم دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٢ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٦٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٢٩٥ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٨٠٣ دینارە.


PM:01:14:24/04/2023