بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنورى قەزاى شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆی هاوڵاتییەک، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگاى سەرەکى (هەولێر – دهۆک) لە سنورى قەزاى شێخان رووداوێکى سەختی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر و پیک ئەپێک لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا.
بەهۆی ڕووداوەکە شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکە گیانى لەدەستدا.