پۆچیتینۆ هەفتەی داهاتوو ڕاهێنەری ئەم یانەیە دەبێت

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ نزیکە لەوەی ببێتە ڕاهێنەری یانەی چێڵسی و ڕەنگە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێشچوون بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی واژۆ نەکراوە.

 پێشبینی دەکرێت فرانک لامپارد، ڕاهێنەری کاتی یانەی چێڵسی، ئەرکی ڕاهێنانی تیپەکە بۆ ماوەی وەرزەکە لە ئەستۆ بگرێت.
 پۆچیتینۆ لە مێژە سەرسامی چێڵسییە و پاڵێوراو بوو بۆ جێگرتنەوەی ڕۆشتنی تۆماس توخێل لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا.
 شایانی باسە کە پۆچیتینۆ لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ پاریس سانجێرمانی بەجێهێشت، هەروەها چەندین ئۆفەری یانە ئەوروپییەکانی ڕەتکردەوە، ڕیاڵ مەدریدیش پێشتر دوو جار پرسیاری گواستنەوەی کرد.


PM:03:29:26/04/2023