لە هەفتەی31ی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی2-1بە رایۆڤایکانۆ دۆڕاو سێ خاڵی بە نرخی لە دەستدا.
دوای یاریەکە چاڤی روونیکردەوە بۆچی یانەکەی دۆڕاوە.
چاڤی وتی :"خوێندنەوەی یارییەکەمان کەم بوو پاسە درێژەکەمان بە خراپ بەکارهێنرا تۆپی ناپێویستمان لەدەستدا و لە ئاسایی خاوتر بووین شەرمەزارییە، بەڵام دەبێت پیرۆزبایی لە ڤایکانۆ بکەین دۆڕانێک کە دڵتەنگمان دەکات باشە یاری کەمتر بۆ ئێمە ماوە".
چاڤی وتیشی: لایەنی ئەرێنی ئەوەیە کە ئێمە لە بردنەوەی خولەکە نزیک بووینەوە، بەڵام یارییەکی باشمان نەکرد، ئاسوودە نەبووین. ئەوان بەهێز و شەڕانگێز بوون، نەیانهێشت یاری بکەین و بە گۆڵی دووەم سزایان داین شایەنی بردنەوە بوو بۆ ئەوان، پەیامەکە بۆ یاریزانەکان سادەیە، ڕێگایەکی دوور و درێژی ماوە ئێمە هیچ دەستکەوتێکمان بەدەست نەهێنا و خولیشمان نەبردەوە، ئێستا بردنەوە قورسە، هەموو یارییەک شەڕە مەدرید دۆڕا، ئەتلەتیکۆ بە سەختی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا دوو یاریمان لە یاریگاکەمان ماوە بۆ بردنەوە" .
لە کۆتایدا چاڤی وتی :" ئێمە زۆر بە ناڕەحەتییەوە دەڕۆین، چونکە ئەمڕۆ دەرفەتێکی زۆر باشمان بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی بە پەسەندکردنی زیاترەوە بڕۆین، هەموو یارییەک و بارودۆخەکەی، دوا یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ باش بووین و یارییەکەمان بە باشی خوێندەوە بەڵام ئەمڕۆ نەمانخوێندەوە. شەرمەزارییە، بەڵام نابێت بچینە ناو داینامیکی نەرێنی".