پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه روداوێکی سەختی هاتووچۆ له پارێزگای سنهی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بههۆیهوه شهش هاوڵاتی بوونە قوربانی.
بەپێی سهرچاوهكانی رۆژههڵاتی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی (سەوڵاوا و کامێران) لە پارێزگای سنە روداوێکی سەختی هاتووچۆ له نێوان مینی پاسێك و بارههڵگرێكدا روویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا شەش کەس بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و سێ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
تائێستا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.