دهۆک.. ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئاگرێک لە دوو خێمەی ئاوارەکانی کەبەرتۆی پارێزگای دهۆک کەوتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە لەلایەن چەند گەنجێکی ئێزدییەوە کۆنترۆڵکراوە و بێجگە لە زیانی ماددی هیچ بریندارێکی مرۆڤی لێنەکەوتووەتەوە. 


PM:03:45:28/04/2023