شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە کۆتایی ئەم ھەفتەدا بارستە ھەوایەکی گەرم لە باکووری کیشوەری ئەفریقاوە ناوچەکانی ههرێمی كوردستان دەگرێتەوە".
ئاراس جهبار شارهزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگهیاند" سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور و ھەندێک کات نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێک کاتیشدا لە ناوچە شاخاوییەکاندا نمە بارانی پچڕ پچڕ و ھەورەبروسکە دەبێت، هاوكات لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوایهكی فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە، بەراورد بە ئەمڕۆ نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت".
ئاماژهی بهوهشكردووه، کاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنکە تا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە، بهڵام لەکۆتایی ئەم ھەفتەدا بارستە ھەوایەکی گەرم لە باکووری کیشوەری ئەفریقاوە ناوچەکانی ههرێمی كوردستان دەگرێتەوە.