150 کەس بەشدارن لەتاوانی سپایگەردا

‌کوشتاری سپایگەر
لەسەر ئەو ١٧٠٠ خوێندکارەی بنکەی سەربازی سپایگەر کە لەلایەن داعشەوە بەدیلی کوژران، ١٥٠ کەس بەشدارن لەو تاوانەدا.

ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند " ١٥٠ کەس لەکوشتنی ئەو خوێندکارانە بەشداریان کردووە و لەچەند رۆژی رابردوودا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیرکراون".

خالید جەسام بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە " زۆربەی ئەوانەی بەشداربوون لەو تاوانەدا ئێستا لە کۆشکە کۆمارییەکان و ناوچە نزیکەکانی ئەو کۆشکانەن کە لە تکریتن و لەژێڕ دەستی چەکدارانی داعشدان.

ئەو وتی " ناوی هەموو بەشداربووان لەو تاوانەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ناونوس کراون و دۆزراونەتەوە".

لە دوای داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، چەکدارانی ئەو ‌هێزە لە نزیک شاری تکریت لە سەربازگەی سپایگەر ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری ئەو سەربازگەیەیان دەستگیرکردو لەوانە ١٧٠٠ بەدیلی کوشت.



AM:11:38:08/09/2014