نرخی دۆلار و سەرجەم دراوەکانی دیکە بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووبارە نرخێكی نوێی تۆمار كرد و نرخئی دراوەکانی دیکەش لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٦٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤١ هەزار و  ٧٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٣٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٥٤ هەزارو ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٥ هەزار و ٢٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی بە ١٧٣ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ١٢٥ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٧٢٥ دینار.


AM:09:43:01/05/2023