وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕ و هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی نیسان ئاشكرا كرد

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "داهاتی مانگی رابردو زیاتر لە حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار بووە".

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە   ڕایگەیاند، "بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣، گەیشتە ٩٨  ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٩٤٧ بەرمیل، کۆی گشتی داهاتەکەشی حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار بووه".‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌، کۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە، بڕی ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٩٤٧ بەرمیل بوە، هیچ بڕە نەوتێکیش لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە رەوانەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە".

هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە ٧٩.٠٤ دۆلار بوە کە رۆژانە سێ ملیۆن و ٢٨٨ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.



PM:03:05:02/05/2023