کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڕۆژنامەگەریەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕۆژنامەگەرییەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە وتێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی رۆژنامەنووسان.

هەر لە بڵاوکراوەکەشدا هاتووە، حکومڕانیی دیموکراتی هاتنی ئازادیی ڕاگەیاندنە.

 دەقی پەیامی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر:

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ڕۆژنامەگەریە. پارێزگاریی کردن لە  رۆژنامەنووسان تا کاری خۆیان بکەن و بۆچوونەکانی خۆیان دەرببڕن بە بێ هەڕەشەلێکردن و هەراسانکردن و دەستگیرکردن و پشکنینی هەڕەمەکی کۆڵەکەی بنەڕەتیی هەموو ‌حکومڕانییەکی دیموکراتیە و حکومڕانیی دیموکراتیش هانیی ئازادیی ڕاگەیاندن دەدات. دەستخۆشیی لە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکەین کە لە ژینگەی مەترسیداردا کار دەکەن بۆ ڕوناکی خستنە سەر ڕاستیەکان و لەو پێناوەشدا خودی خۆشیان دەکەونە بەر مەترسی زۆر. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ڕۆژنامەنووسان لە تەواوی جیهان و لەو نێوەندەشدا هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەویش لە ڕێی پڕۆگرامی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕ و کاریی پێکەوەیی و داکۆکیکردن.



PM:09:28:03/05/2023