تەندروستی جیهانی سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا هەواڵێكی گرنگی راگەیاند


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆتاییهاتنی پەتای جیهانی كۆرۆنای ڕاگەیاند كە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 20 ملیۆن كەس.

تیدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەی پسپۆڕانی ڕێكخراوەكەیان بۆ حاڵەتە فریاگوزاریەكان سەبارەت بە كۆڤید-19 پێشنیاری كردوە كە باری نائاسایی تەندروستی گشتی بۆ نیگەرانی نێودەوڵەتی هەڵبوەشێنرێتەوە، بۆیە ئەوانیش كۆتایی هاتنی پەتاكە ڕادەگەیەنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، پەتای كۆرۆنا لە سەرەتای دەستپێكردنیەوە لە ساڵی 2020 گیان لەدەستدانی زیاتر لە 20 ملیۆن كەسی لێكەوتەوە، بەڵام لە ئامارە فەرمیەكاندا تەنها حەوت ملیۆن كەس تۆماركراون. 




PM:07:12:05/05/2023