بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەکی سویدی بە ڕەگەز ئێرانی بە تۆمەتی "گەندەڵی" لەسێدارە دا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ حوکمی لە سێدارەدان بەسەر حەبیب فەرەج ئەڵڵا شەعب کە کەسێکی سویدییە و بە ڕەگەز ئێرانییە سەپێندرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حەبیب فەرەج به تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی گروپێكی عه‌ره‌بی جوداخواز و هێرشكردنه سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی کە لە شاری ئەهواز لە ساڵی (٢٠١٨)دا ئەنجامدراوە و بووە هۆی کوژرانی (٢٥) كه‌س له‌سێداره دراوە.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران به تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر زه‌وی" سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر حه‌بیب فه‌ره‌جدا سه‌پاند.
حەبیب فەرەج کە لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بوو لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٠) دوای چوونی بۆ ئەستەنبوڵ بێسەروشوێن بوو، هەروەها دوای نزیکەی مانگێک له ته‌له‌فزیۆنی ئێران به ده‌ستگیركراوی ده‌ركه‌وت.