نرخی سەرجەم دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان بە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و ١٠٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٢٢٥ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٢٧٩ دینارە.


AM:10:01:06/05/2023