مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دادەخرێت


مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی داخرا و مەیدانێكی نوێ بەشێوەیەكی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەكان دروست دەكرێت.

شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا داخستنی مەیدانی ئاژەڵانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە، كە "ئەو هەنگاوە گەورەترین خزمەتە بە تەندروستی ئێستا و ئایندەی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و بەتایبەت گەڕەكەكانی دەوروبەری".

شارەوانی سلێمانی وتویەتی "لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندا ماوەیەكی زۆر لە هەوڵدا بووین بۆ ئەوەی مەیدانی ئاژەڵان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی گونجاو و تەندروست. لە ئێستادا، مەیدانی نوێ بە شێوەیەكی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەكان دروست دەكرێت و خزمەتگوزاری تەواوی بۆ دابین دەكرێت."



AM:11:19:07/05/2023