لە گوندێکی دهۆک تەقە لە کادرێکی پارتی دەکرێت و گیان لەدەستدەدات

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە گوندێکی سنووری پارێزگای دهۆک تەقە لە کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" ئێوارەی دوێنێ لە گوندی گوندک نەبی لە سنوری ناحیەی مانگێشکی سەر بە پارێزگای دهۆک، تەقە لە کادرێکی پارتی کرا و گیانی لەدەستدا". 

وتیشی" قوربانییەکە ناوی (عەبدولرەحمان ئیبراھیم) بووە و تەمەنی نزیکی (٥٠) ساڵە و کادری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە". 


AM:10:05:08/05/2023