كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی دەستیپێكرد‌و پەرلەمانتارانی كوردیش ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون.

سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە سەرەتایی كۆبوونەوەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند 178 پەرلەمانتار بەشدارن و رێژەیی یاسایی دانیشتەنەكە تەواوە.

پەرلەمانتارێکی کورد سەبارەت بە بەشداری نەکردنیان لە کۆبونەوەکە دەڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و شاندی دانوستانكارانی كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌گه‌یه‌شتونه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌شداری كورد له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ئێمەش وەک پەرلەمانتارانی کوردستان بەشداری ناکەین".


PM:09:07:08/09/2014