ریاڵ مەدرید گرێبەستە 140ملیۆن یۆرۆکەی تەواو کرد

ڕۆژنامەی "سپۆرت بیڵد"ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیەکەی بروسیا دۆرتمۆند ڕێککەوتووە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەی بروسیا دۆرتمۆند، جود بێلینگهام بۆ تیپی شاهانە.

 سەرەڕای ئەوەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی گرنگی بەو یاریزانە ئینگلیزییە دەدەن، بەڵام بێلینگهام ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵەکە ڕێککەوتن لەسەر گرێبەستێک دەکات کە تا ساڵی ٢٠٢٨ بەردەوام دەبێت.

 دۆرتمۆند پێشنیاری ڕیال مەدریدی قبوڵ کرد کە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بوو، لەگەڵ 40 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت لە کاتی گۆڕانکاریەکان.

 هەر سێ یانەکەی پرێمەرلیگ ئۆفەری گەورەتریان پێشکەش کرد، بەڵام بێلینگهام بڕیاریدا پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە بکات.


AM:09:12:12/05/2023