به‌رهه‌م ساڵح: با بەسەرھاتی دوێنی شەو ڕامانچڵەکێنێ
به‌رهه‌م ساڵح
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پێیوایه جیاوازی نێوان دیمەنەکانی چوار ساڵ لەمەوبەر و دوێنی مەترسیدارە و پرسیاری گرنگ دەوروژێنێ، ده‌ڵێت " بەڵکە بەسەرھاتی دوێنی شەو، جیاوازی دیمەنەکانی نێوان چوارساڵی رابووردو و ئێستا، ڕامانچڵەکێنێت".
به‌رهه‌م ساڵح له‌پۆستێكدا له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه چوار ساڵ لەمەوبەر، شیعە و سوننە، ئەمریکا و ئێران وUN، دەھاتنە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان‌و داواکاربوون کورد دەستپێشخەری بکات بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی عیراق.
ده‌ڵێت "بەڵام دوێنی کۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە حکومەتی د. حەیەدەر عەبادی بێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد دەستیپێکرد و بێ چاوەڕوانی وەڵامی سەرکردایەتی کورد کە لەو کاتەدا ھێشتا لە کۆبوەنەوەدا بوون و (دوا بڕیاڕ)یان نەدابوو بۆ بەشدار بوون لە حکومەتی نوێی عێراق".
به‌رهه‌م ساڵح بڕوای وایه "ئەم گۆڕانگاریە لە پێگەو کاریگەریی کورد پەیوەستی بێباکیە لە کێشە کەڵەکەبووەکانی نێو ماڵی خۆمان، بە تایبەتی لەرزۆکی گوزەران‌و کاسبی ھاوڵاتیان‌و ئابووری وڵات، مەترسیە ئەمنیەکان‌و کێشە بنەڕەتیەکانی پێکھاتەی پێشمەرگە کە نەبۆتە دامەزراوەیەکی نیشتمانی پۆشتەو پڕچەک‌و یەکگرتوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بێباکی لە ھاوکێشەکانی ناوچەکەو ھاوسەنگی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ دراوسێ‌و زلھێزەکان، بێباکی لە عێراق، لە بایەخی بەغدا وەک سەنگەری پێشەوەی بەرگری لە ئەمنیەت‌و گوزەرانی خەڵکی کوردستان".
به‌وته‌ی به‌رهه‌م ساڵح "کوردستانی ئەمڕۆ بە بەراورد بە ڕابوردوو، بەراورد بە دەوروبەر، سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوه".
داوا ده‌كات "با بێباک نەبین لە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەممان. بەڵکە بەسەرھاتی دوێنی شەو، جیاوازی دیمەنەکانی نێوان چوارساڵی رابووردو و ئێستا، ڕامانچڵەکێنێ بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی خۆمان بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی دەزگا شەرعیەکانی کوردستان".
دوێنێ دووشه‌ممه، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بریاریدا به‌شداری له‌حكومه‌تی نوێی عێراقدا بكات، په‌رله‌مانیش متمانه‌ی به‌خشیه‌وه حكومه‌ته‌كه.
PM:02:18:09/09/2014