خاوەن نووسینگەیەكی ئالوگۆڕی دراو رفێنرا


لەشاری كەركوك خاوەن نووسینگەیەكی ئالوگۆڕی دراو كە لە شاری هەولێر كاریكردووە، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە بەرەو شوێنیكی نادیار ڕفێندرا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە نزیك گەڕەگی شۆراوی شاری كەركوك لەسەر ڕێگای نێوان كەركوك- هەولێر، پیاوێك بەناوی فاتیح سوبحی كە خاوەنی نووسینگەی ئالوگۆری دراوە لە شاری هەولێر ڕفێندرا.



PM:10:00:12/05/2023