فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی راپرسیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌باره‌ی یاسایی مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ژماره (11)ی ساڵی (2013) ئه‌نجامیدابوو.
ژماره‌ی ئه‌و فۆرمانه‌ی بۆ ڕاپرسیه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه (100) فۆرم بووه و له‌نێو سه‌رجه‌م توێژه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و رۆژنامه‌نووسانیش ڕێژه‌ی 55%یان پێدراوه.
راپرسیه‌كه چه‌ندین پرسیاری له‌خۆی گرتبوو كه ده‌قی ئه‌نجامی راپرسی و فۆڕمی دابه‌شكراو له‌خواره‌وه دانراوه.
بەپێی راپرسییەكە هیچ دامەزراوەیەكی هەرێمی كوردستان شەفاف نیە‌و هاوكات ڕاپرسیه‌كه شه‌فافترین دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت دیاریده‌كات كە رێژەكەی كەمە‌و وەزارەتی تەندروستی بە پلەی یەكەمە.
یاسایی به‌ده‌ستهێنانی مافی زانیاری وه‌ك یاسایه‌كی گرنگ له نێو كۆی ئه‌و یاسایانه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌ری ده‌كات هەژمار دەكرێت.
ئه‌نجامی راپرسی