سودانی ٢٥ بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاجیاکان لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی بەپێی فەرمانێکی دیوانی ٢٥ بەرێوەبەری گشتی لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە.

ئەو فەرمانە دیوانیەی سەرۆک وەزیران تەنها وەزارەتێکی نەگرتۆتەوە، بەڵکو چەندین وەزارەتی گرتۆتەوە، بەس بەشی زۆری لادانی ئەو بەرێوەبەرە گشتیانە سەر بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی عێراقن.

هەروەها بەپێی فەرمانە ئیدارییەکە کە لە خوارەوە بڵاوکراوەتە، لادانەکان تەنها شارێکی نەگرتۆتەوە، بەڵکو بەرێوەبەریی گشتی ئەو وەزارەتانەی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق گرتۆتەوە.

دۆکۆمێنتەکە..




PM:08:47:15/05/2023