لە سلێمانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە شاری سلێمانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا و لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە. 

لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تائێستا (١٤) کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە کە لە هەولێر پێنج کەس و لە سلێمانی شەش کرێکار و لە هەڵەبجەش یەک کرێکار و لە دهۆک دوو کرێکار بوونەتە قوربانی.


AM:09:07:16/05/2023