دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێویستە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و کۆمپانیا ئەهلییەکان پابەندبن بە بەکارهێنانی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی".
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بریکاری وەزیری دارایی و سەرۆکی لیژنەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەگەڵ کۆمەڵێک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکان و بانکەکان کۆبوونەوە و جەختكراوەتەوە كە پابەندبن بە بەکارهێنانی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بواری چالاکی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوە و بەقاچاغبردنی پارە هاوکار دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەموو دەستە و کۆمپانیاکانی سەر بە حکومەت یان هەر دامەزراوەیەک کە پەیوەندی بە وەرگرتنی پارەوە هەبێت پابەند بێت بە بەکارهێنانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی.