گواردیۆلا هۆکاری بردنەوە گەورەکە لە ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ مانچستەرسیتی توانی4-0لە ریاڵ مەدرید بباتەوەو بگاتە یاری کۆتایی.

دوای یاریەکە گواردیۆلا قسەی کردوو باسی لە بردنەوەکە کرد.

  پیپ گواردیۆلا: بەڕاستی سەخت بوو ئەو شێوازەی ساڵی ڕابردوو دۆڕانەکەمان لەبیر بکەین.  کاتێک ئەمساڵ لەگەڵ ڕیال مەدرید یەکسان بووین، وتم ئەمجارە بردنەوە ئەنجام دەدەین، لەسەر نەبوونی کەسایەتیمان ڕەخنەمان لێ گیراوە ئەمشەو کارەکتەری ئێمە هەموو شتێک بوو، بە یاریزانەکانم وت دەتانەوێت بەرامبەر ئینتەرمیلان یاری بکەن
لە ساتە خراپەکانی یارییەکەدا بیر لە ئینتەرمیلان بکەنەوەو لە ڕیال مەدرید دەبەینەوە”.


 پیپ گواردیۆلا وتیشی : "لە چامپیۆنزلیگ یاریکردن لە ماڵەوە و یاری دەرەوەی یاریگا تەواو جیاوازە، لە یاری گەڕانەوەدا بڕیارمدا هێڵی ناوەڕاست بگوازمەوە دواوە و ئەمڕۆش بردمە پێشەوە و بۆشایی هێرشبردنمان دۆزیەوە  زیاتر، ئێمە زۆر باش بووین، وزەی گونجاومان هەبوو، ساڵی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوە ئەگەر گۆڵمان بکردایە، وەک کرۆس وتی شەش حەوت گۆڵ هیچ ڕووی نەدەدا، بێرنابیۆ بێرنابیۆیە.  لە ماڵەوە هەست بە بەهێزی دەکەین، گۆڵمان لە ئارسناڵ و مەدرید و بایرن تۆمارکرد".


 لەکۆتایدا  پیپ گواردیۆلا وتی" ڕۆدری، چ ساڵێک بوو، ئەگەر ئەو نەبوایە ئێمە لێرە نەدەبووین، هەمووان باسی هالاند دەکەن، بەڵام ئەو بووەتە باشترین یاریزانی ناوەڕاست، نازانم یاریزانێکی ناوەڕاستی باشتر لە ئەو هەیە یان نا. ئامادەبوون زۆر گرنگە، ئێمە زۆر دڵخۆشین”.


AM:01:08:18/05/2023