مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له کاتی دانانی فواد مه‌عسومه‌وه به‌سه‌رۆکی عێراق کۆنه‌بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌کاتی دانانی د. فواد مه‌عسوم به‌سه‌رۆکی عێراق که به‌رواری 24 ته‌موز ده‌کات کۆنه‌بۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی له‌سه‌روبه‌ندی دانانی ناوبراودا به‌سه‌رۆکی عێراق مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چه‌ند کۆبوونه‌وه‌و دیداری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سازدا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سازنه‌کراوه.
سه‌باره‌ت به هۆکاری سازنه‌دانی کۆبوونه‌وه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پێیوایه هۆکاری سه‌ره‌کی کۆنه‌بوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کێشه‌و ململانێ و قه‌یرانه‌ی ئه‌و حیزبه له‌دوای نه‌خۆشکه‌وتنی تاڵه‌بانیه‌وه پێوه‌ی ده‌ناڵێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که " کاره‌ساته له‌م هه‌موو گۆرانکاریه سیاسی و له‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆز و پڕکێشانه‌دا که هه‌رێم و عێراق تیایدا ده‌ژی، دووه‌م حیزبی کوردی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و سێهه‌م حیزبی کوردی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم کوردستان نزیکه‌ی دوو مانگه کۆنه‌بۆته‌وه.