نرخی ئەمڕۆی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٥ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار و ٣٠٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٨٦١ دینارە.


AM:10:31:20/05/2023