بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە کە لە بەرنامەی کاردا بڕگەیەک لە خۆدەگرێت بۆ دەنگدان لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی له خواره‌وه ناویان هاتووه له ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمی خاڵی (١ ، ٢) له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - عه‌بدولستار مه‌جید قادر.
٢- عوسمان عه‌لی سمایل.
٣ - به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود.
٤ - موسلم عه‌بدوڵڵا ر‌سوڵ.
٥ - هه‌ورامان حه‌مه‌شه‌ریف حه‌مه ره‌شید.
٦ - رووپاك ئه‌حمه‌د ره‌حمان.
٧ - عومر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
- پڕۆژه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شووشتنه‌وه‌ی مایه و مایه‌داركردنی تیرۆر ژماره (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ فیدراڵی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
- پڕۆژه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای كه‌ره‌نتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژماره (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٢ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).