لەگەڵ بۆردومانی فرۆکەکانی ئەمەریکاو هێرشی پێشمەرگە لەناوچە جێناکۆکەکان، داعش لەزۆر شوێن کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
ئاژانسی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە ٦٨ زیندانی ئێزیدی لە تەلعفەر لەچەند رۆژی رابردوودا توانیویانە هەڵبێن و خۆیان بگەیەننە ئەو ناوچانەی دەوری شەنگال کە دوورە لە دەستی چەکدارانی داعشەوە.
داود جوندی، نوێنهری ئیزدییهكان له ئهنجومهنی پارێزگای نهینهوا ئەو زانیاریانەی بە ئاژانسی ئیسپانی داوە.
داود جوندی وتووشیەتی " دوای ههڵاتنیان ئەو ٦٨ ئێزیدیە گهیشتوونەتە دهست هێزێكی تایبهت به پاراستنی شنگال".
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە ئەم هەڵهاتنەی ئێزیدیەکان لە کاتێکدا بووە کە فرۆکەکانی ئەمەریکا دوو بارەگای داعشیان بۆردومان کردووە کە دەکەوێتە ناوچەی تەلەعفەر.
ئاژانسەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی بۆردومانەکەوە شیرازەی هێزەکانی داعش و کۆنترۆڵیان لەزۆر شوێن تێکچووەو دەرفەت رەخساوە تا زیندانە ئێزیدیەکان هەڵبێن.