ئەمەریکاو ئێران هیچ فشارێکیان نەکردووە لە کورد بۆ بەشداریکردن لەحکومەتی بەغدا

لەو کۆبوونەوەکەی نەوشیروان مستەفاو وەفدی ئەمەریکا کە پێش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کورد لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی سازکراوە، ئەمەریکا هیچ گوشارێکی لە کورد نەکردووە.

لەبارەگای سەرەکی گۆڕان رۆژی ٨ی ئەیلول پێش کۆبوونەوەی سەرکردە کوردەکان بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی بەغدا، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا برێت ماکگورگ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان سازکرد.
بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی میدیا کەوتووە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا چ لەو کۆبوونەوەیەو چ لە کۆبوونەوەی سەرکردە کوردەکان کە پاش ئەو کۆبوونەوەیە سازکرا، هیچ گووشارێکی نەخستۆتە سەر سەرکردایەتی کورد تا بەشداری کابینەی نوێی بەغدا بکات.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا تەنها باسی لەوە کردووە کە وەزعی ئۆباما لەناو ئەمەریکادا باش نییە، ئەو رۆژی چوار شەممە پلانی شەڕی داعش رادەگەیەنیت، باشترە لە بەغدا حکومەتێکی یەکگرتوو بە بەشداری هەمووان دابمەزرێت.

هەروەها وتویەتی "ئەو دەمە دەستی ئەمەریکا کراوە تردەبێت کە پلانی شەڕ دژی داعش رابگەیەنێت و کۆمەکی عێراقییەکان و کورد بکات".
بەپێی زانیارییەکانی سپی لەو کۆبوونەوەیەشدا هەست بەهیچ فشارێکی ئێرانی راستەوخۆ نەکراوە کە کورد بەشداربێت لە حکومەتی عەبادیدا.  



AM:10:56:10/09/2014