بەڤیدیۆ...كارداشیان سەهۆڵاوەكە دەكات بەخۆیدا

ئەستێرەی بەناوبانگ كیم كارداشیان لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا سەهۆڵاوەكە دەكات بەخۆیدا.
لە میانەی بەشداری كردنی لە پرۆگرامی (Ellen DeGeneres Show)، پێشكەشكاری پرۆگرامە سەتلێك سەهۆڵە و دەكات بە كارداشیاندا و ئەویش بەدەم گرتنی سێڵفی بە مۆبایلەكەیەوە، هوارێكی زۆر دەكات.
هەر لە پرۆگرامەكەدا ئەو ئەستێرەی ئاماژە بەوە كرد كە دەیەوێت لە كانییه وێستی هاوسەری ببێتە خاوەنی چوار منداڵ، چونكە حەزدەكات بزانێت دایكی چۆن توانیوێتی 6 منداڵ بەخێو بكات.
كیم كارداشیان ئاماژە بەوەش دەكات كە وەك چۆن گرنگی دەدات بە كچەكەی خۆی بە هەمان شێوەش سێ منداڵەكەی خوشكەكەشی بەخێو دەكات و گرنگیان پێدەدات، بۆیە لە بەخێوكردنی منداڵدا كێشەی نابێت.





PM:12:32:10/09/2014