تورکیا سنوری قەزای شەنگالی بۆردومان کرد (نوێکراوەتەوە)

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا سنوری قەزای شەنگالی بۆردومان کرد و زیانی گیانی لێکەوتەوە. 

لەمبارەیەوە دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە گوندی (چوومو- خەلەف)ی سەر بە قەزای شەنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەکدار کوژران". 

بەیانی ئەمڕۆش هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵێکی لە گوندی خەلەفی سەر بە هەرێمی بارێی سنوری قەزای شەنگال بۆردومان کردووە. 


AM:08:47:23/05/2023