ئەمەریکیەک لەبەر ئەنجامدانی تاوانێکی لە سلێمانی حوکمی هەمیشەیی بۆ دەرئەچێت

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢٢ـی ئایاری٢٠٢٣لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی کە پێشتر تاوانبارکرابوو بە دروستکردنی کارگەی چەکی نایاسیی لە شاری سلێمانی و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەکی ئەوروپی، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە، دوای ئەوەی تاوانەکانی بەسەردا ساغ کراوەتەوە.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆگیۆ لە ڕێگەی "سەربازانی کورد" بەردەوام بووە لە ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییەکە بۆ ماوەی ٣٩ ڕۆژ لە سەربازگەیەک. وەزارەتەکە زانیاریی زیاتری لەسەر چەکدارەکان ئاشکرا نەکردووە
یاریدەدەری داواکاری گشتیی کێنس پۆلایتی بچووک دەڵێت "ڕۆگیۆ بەشێوەیەکی درندانە ئەشکەنجەی کەسێکی دیکەشی داوە بۆ ئەوەی دەستوەردان لە کارە نایاساییەکانی نەکات،" بەڵام زانیاریی زیاتری لە بارەی ناسنامەی کەسەکەی دیکەوە نەدرکاندووە.

هاوڵاتییەکە ناوی رۆس رۆگیۆ-یە و تەمەن٥٤ساڵە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەلایەن دادگاییەکی ویلایەتی پێنساڵڤەینیاوە، بە فەرمی تاوانبارکرا بە ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەکی ئیستۆنی کە کارمەندیی کارگەکەی بووە لەشاری سلێمانی کە تایبەت بووە بە دروستکردنی چەکی "ئێم فۆر" و دەمانچەی "کلۆک" بەشێوەیەکی نایاسایی.

ڕۆگیۆ لە ساڵی ٢٠١٥ کارگەکەی دامەزراندووە و چەندین پارچەی چەکی لە ئەمریکاوە هاوردە کردووە بۆ دروستکردنی چەکەکان بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی ئەمریکی. چەندین کارمەند لە نەتەوەی جیاواز لەو کارگە لە ژێر سەرپەرشتی رۆگیۆ کاریان کردووە.



وێنەی تاوانبار


PM:02:46:23/05/2023