ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دووبارە بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٥٧ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار دینار، دوێنێ بە ١٧٧ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزارو ٢٤٠ دینار، دوێنێ بە ٧ هەزار و ٢٢٥ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٨٥٧ دینار.