به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجێك له‌ناو خانوویه‌كدا دۆزرایه‌وه، بكوژه‌كه دانى به‌وه‌دا
ناوه له كاتى بێهۆشیدا كوشتوویه‌تى.
كاروان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی
پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئاشكراى
ده‌كات 'دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه
له بوونی رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی
نه‌هێشتنی تاوان بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به ناوی (م.ك.ع) له یه‌كێك له‌خانووه
چۆڵكراوه‌كانی گه‌ڕه‌كی خانه‌قا به چه‌قۆ كوژراوه'.
ئاشكراشى كردووه 'له دوای رووداوه‌كه پۆلیسی
هه‌ولێر ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرد، ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجه‌كه
دوو رۆژ پێشتر كوژراوه'.
گوتیشى 'دواى كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توانرا له ماوه‌ی
كه‌متر له 2 سه‌عات بكوژه‌كه ده‌ستنیشان بكرێ و پاشان له‌لایه‌ن پۆلیسی رێككاری ده‌ستگیر
بكرێ و دوای وه‌رگرتنی وته‌كانی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی
كوشتن تۆمه‌تبار به ناوی (د.ح.س) كه ئه‌ویش ته‌مه‌ن 19 ساڵانه گوتوویه‌تى 'دوو شه‌و
پێشتر له دره‌نگانی شه‌ودا له ناو گه‌ڕه‌كی خانه‌قا له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كه كێشه‌یه‌ك
كه‌وتووه‌ته نێوانیان و له كاتى بێهۆشبووندا به‌هۆى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ئاگاى له
خۆى نه‌بووه و چه‌قۆى لێداوه و كوشتوویه‌تى'.
بكوژه‌كه به‌پێی ماده‌ی (405 )ی یاسای سزادان سزا
ده‌درێت.