بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی، هەروەها نرخی دراوە بیانییەکانی دیکەش گۆڕانکارییان بەسەردا هات.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینارە، ئێوارەی دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار و ٨٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٧٨ هەزار دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزارو ١٧٠ دینار، دوێنێ بە ٧ هەزار و ٢٤٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٨٦٨ دینار.