گەنجێک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە،"گەنجێکی ١٩ ساڵ بەهۆی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا".

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، "پێش دوو ڕۆژ گەنجێکی ١٩ ساڵ هێنرایە نەخۆشخانە، پاش پشکنین دەرکەوت تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە"، بە پێی زانیارییەکان گەنجەکە پیشەیی قەساب بووە.

بۆ پشت ڕاستکردنەوەی حاڵەتەکە، پشکنینەکان ڕەونەی بەغدا کران، بەڵام ئەمڕۆ پاش پێدانی چارەسەر گیانی لەدەستداوە.


PM:02:47:31/05/2023