بەرگری شارستانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەربارەی ئەنجامدانی یارییەکی مەترسیدار هۆشداری بە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەدات و دەڵێت" دووربن لەم جۆرە یارییە".
ئەمشەو چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگادارییەکی کورتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"
یاری درێـفـت، ئەم جۆرە یاریە ئێستا لە شاری ھەولێر بە بەردەوامی لەسەر شەقامی (١٢٠م و ١٥٠م) ئەنجام دەدرێت".
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت" ئەمجۆرە یارییە مەترسییەكانی ئێجگار زۆرن، ئاگادار بن و دووربن لەم جۆرە یارییە".
بۆ بینینی ڤیدیۆکە گرتە لەم بەستەرە بکە..