فواد حسێن جەختدەکاتەوە کێشەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق چارەسەر دەبن

وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەرۆکی وەفدی دانوستنکاری پارتیشە لە چواچێوەی دەوڵەت، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی، راگەیاندووە "لە منی وەربگرن" کێشەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە چارەسەر دەبن". ( بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات ).
 
ئەمڕۆ پێج شەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دادگەی فیدراڵی بە کەناڵی رووداوی راگەیاندووە" کێشەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣چارەسەر دەبێت، لە منی وەربگرە، باشە؟"
 
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، د. فوئاد حوسێن لەوبارەیەوە وتی" دوای بە نایاسایی ناساندنی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئەگەر پەرلەمانیش نەمێنێت، حکومەت دەبێ تا کاتی هەڵبژاردن هەر بەردەوام بێت".

هەروەها ئەوەشی وتووە" بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات".
 
 



PM:03:21:01/06/2023