100 ژن‌و منداڵی ئێزیدی دوای هه‌ڵهاتنیان له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌زار رفێنراوی ئێزدی ژێر ده‌ستی داعش، 100 كه‌سیان هه‌ڵهاتوون به‌ره‌و چیای شنگال، به‌ڵام به‌هۆی هاوكاری گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌درێنه‌وه ده‌ست داعش.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "بوونی نزیكەی هه‌زار رفێندراوی ئێزدی دەست بەسەر گیراو لە لای داعش ئێستا دەستبەسەرن لە ناو گوندی (محراب، قزل قویتو) دابەش كراون بەسەر ماڵانی خەڵكی ئەو گوندە و نزیكه‌ی (20 ـ 30 ) رفێندرا‌و بۆ هەر ماڵێك دانراوه.
ده‌شنووسێت: "بە هۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی ئه‌مریكاوه، بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچەیە 100 رفێندرا‌و هەڵهاتوون بە ئافرەت و منداڵەوە بەرەو شاخی شگال، بەڵام زۆری نەخایەند لە بەر ئەوەی خەڵكی گوندەكان هاوكاری داعش بوون دووبارە دەستیان بەسەر داگرتن و تەسمیلیان كردنه‌وه بە داعش".
PM:03:54:11/09/2014