بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم ئاشكرادەكرێت

وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا رایگەیاند هەرێمی 11 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردوەو لەڕێی بەندەری جیهانی توركیاوە.

تانەر یەڵدز وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمانگی ئایاری ئەمساڵەوە تائێستا هەرێمی كوردستان 11 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی لەڕێی بۆریەوە رەوانەی بەندەری جیهانی توركیا كردوە لەسەر دەریای ناوەڕاست.

یەڵدز ئاماژەی بەوەشداوە كە لەئێستادا خەزانەكانی بەندەری جیهانی توركیا 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی تێدایە.



PM:05:03:11/09/2014