نرخی ئەمڕۆی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێش بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەدەکرا. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٠ هەزار و ٧٠٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٦ هەزار و ٧٢٥ ینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٥١ دینارە.


AM:10:05:06/06/2023