وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە



بە كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی پرۆسەی چاكسازیی كۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە. 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەكە تا ڕۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی كارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات. 

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر كرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1000 مێگاوات كەم بووەوە، كۆمپانیاكە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات. 

وەزارەتەكە وتویەتی "لە ماوەی پرۆسەی چاكسازییەكەدا، هەوڵمان داوە كەمبوونەی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمترین كاریگەری بەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان راگرتووە".



PM:12:18:07/06/2023