له‌راپۆرتێکی رۆژنامه‌وانیدا باس له‌وه ده‌کرێت که‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م له‌نێوان 40 وڵات به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکاو چه‌کدارانی داعشدا ده‌بێت که چه‌کداری 87 وڵاتی گرتۆته خۆی.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته که له‌که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌و 40 ده‌وڵه‌ته گورزی ئاسمانی له هه‌ولێره‌وه دژی چه‌کدارانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن که به‌عێراق و سوریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاری راپۆرته‌که ئه‌و 40 ده‌وڵه‌ته هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی تیایه جگه له سوریا نه‌بێت، هه‌رچی چه‌کدارانی داعشه له 87 وڵاتی جیاجیاوه هاتوون و ژماره‌یان 20 هه‌زار تا 31500 چه‌کدار ده‌بێت به‌پێی راپۆرتی (سی . ئای. ئه‌ی).
ئه‌و راپۆرته‌ی ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریکی ئاماده‌ی کردووه مێژووی ئاماده‌کردنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی ئایار و حوزه‌یران که 10 هه‌زار چه‌کداربوون، به‌ڵام دوای رووداوه‌کانی موسڵ و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و گرووپه ژماره‌یان زۆر زیادیکردووه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری ته‌واوی لێدانی داعش ده‌که‌ن ( ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا. که‌نه‌دا، ئوسترالیا، تورکیا، ئیتالیا، بولونیا، دانیمارک)ه، هه‌روه‌ها 30 وڵاتی تر شه‌ریکن له‌گه‌ڵ ئه‌ماندا له‌و شه‌ریکانه‌ش 10 وڵاتیان عه‌ره‌بین، ئێران و سوریا نه‌بێت که تیایدا نین.