"دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین بە سەدان داری بەرهەمداری بڕیوەتەوە"

دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی شێراوای عەفرین بە سەدان داری بەرهەمداری بڕیوەتەوە و دواتر دەستی بە فرۆشتنى ئەو دارانە کردوە.

ئاژانسی فورات نیوز ڕایگەیاند" لیوای حەمزەی دەوڵەتی تورکیا لە گوندی عەین دارا ٦٥٠ داری هەناریان بڕیوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" خاوەنی دارەکان هاوڵاتییەکە بە ناوی محەمەد عەلی حەمکرۆ و خەڵکی گوندی گورزێلێیە لەلایەن تورکیاوە بڕاونەتەوە". 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین لە ڕۆژی ١ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ناوەندی شاری عەفرین لانیکەم ٩٠٠ داری زەیتون و میوە براونەتەوە، ئەو دارانەی بڕدراونەتەوە لە بازاڕەکانی عەفرین، عەزاز، ئیدلب و جەرابلۆس فرۆشراون.


PM:02:33:08/06/2023