"مانگانه‌ بڕی ٧٧٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت"

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، "دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق مانگانه‌ بڕی  ٧٧٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان ٢٤ی راگەیاندووە، "دوای ئەوەی کە مانگانە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراقی رێژەی مووچەی فەرمانبەران و داهاتی و پرۆژەکان دیاری دەکەن، شایستە داراییەکان مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێن".

ئاماژەی بەوەشدا،  لە دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە مانگانه‌ بڕی ٧٧٥ ملیار دینار لە لایەن بەغداوە بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

دوێنێ یەکشەممە دوای چوار رۆژ لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجە بۆ سێ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ پەسەندکرا.




PM:11:14:12/06/2023