مباپێ پاریس سانجێرمان شۆک دەکات

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، کیلیان مباپێ ئەمڕۆ پەیامێکی فەرمی بۆ پاریس سانجێرمان نارد و پێی وتوون کە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە بژاردەی نوێکردنەوە گرێبەستەکەی چالاک ناکاتەوە کە لە گرێبەستی نێوان هەردوولادا هەیە.

هەروەها پاریس سانجێرمان بە ڕوونی پاکێجەکەی پیشانی یاریزانەکە داوە، یان مباپێ ئاماژەی ئەرێنی بۆ نوێبوونەوە دەدات، یان دەیفرۆشێت، یانەکە رێگەی نادات بە ئازادی دەستبەرداری ببێت.


ئەمە لە کاتێکدایە هەردوولا دەستیان کردووە بە گفتوگۆی ئومێدبەخش بۆ نوێبوونەوە تا  هاوینی ٢٠٢٥ ئەم پەیامە  لەلایەن سەرکردەکانی یانەکەوە پێشوازی لێکرا، قەتەر ئامادە بوو هەوڵی ڕوون بدات.

مباپێ لەهاوینی ٢٠٢٤گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەواو دەبێت و لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆکی ریاڵ مەدرید رایگەیاند گرێبەست لەگەڵ مباپێ دەکەن.


PM:11:45:12/06/2023