تا دێت مباپێ نزیکدەبێتەوە لە یانەی ریاڵ مەدرید و رایدەگەیەنێت گرێبەستەکەی جارێکی تر نوێ ناکاتەوەو یانەکەی جێدەهێڵێت.
مباپێ ئەمڕۆ وتی :"هەرگیز باسی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەکردووە".
وتیشی :"لە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٢ەوە دەستەی کارگێڕی ئاگادارکراونەتەوە لە بڕیاری درێژنەکردنەوەم لە ساڵی ٢٠٢٤ و ئەو پەیامەی کە نێردراوە تەنها مەبەست لێی پشتڕاستکردنەوەی ئەو شتانە بووە کە پێشتر پێم گوتوون،واتە گرێبەستم لە هاوینی ٢٠٢٤کۆتایی دێت و نوێی ناکەمەوە".
بە قسەی رۆژنامەکان پاریس بە کەمتر لە ١٨٠ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری مباپێ نابن.