هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە


وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی ئایار بڵاوبكرێتەوە و پێشبینیش دەكرێت پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەندرێت بەجۆرێك پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەش دەكرێت".

ئەمڕۆ 400 ملیار دیناری حكومەتی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە گەیشتە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و رۆژی یەكشەممەش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی 28ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.



PM:09:23:15/06/2023