نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە یەکەم ڕۆژی هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار و ٣٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٦ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٠٧ دینارە.


AM:10:40:17/06/2023